ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست نییە”.

محەمەد بازیانی، ئەندامی کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژە بەوە دەکات، “پێشێلکاری یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەکەدا کراوە و ئەگەر ئەوە چارەسەر نەکرێت، ئەم کۆنگرەیە تەندروست نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو کەسانەی کە دامەزرێنەری ئەم بزوتنەوەیەن ناویان لە لیستی ئەندامانی کۆنگرەدا نییە، لە کاتێکدا ناوی کەسانێکی تێدایە کە رۆژێک لە رۆژان بزوتنەوەی ئیسلامی نەبوون”.

دەشڵێت، “چاوەڕێ دەکەین کە رێگری لەو پێشێلکارییە بکرێت و بایکۆتی کۆنگرە ناکەین”.

عەبدوڵا وەرتی، ئەندامێکی تری کۆنگرەی ئەو بزوتنەوەیە دەڵێت، “لیستی ناوی ئەندامانی کۆنگرە لیستێکە کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دایناوە و ئەوان سەر پەرشتی دەکەن، هیچ ئەندامێکی کۆنگرە لە لیژنەی سەرپەرشتیکردنی کۆنگرەکەدا نییە، چاوەڕێ دەکەین رۆتیناتەکان تەواوببن و دەس بە کۆنگرە دەکەین”.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد خۆپیشاندان بۆ زیادكردنی مووچە ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی داواكاریی خێزان و لایەنگرانی یەكێتی جێبەجێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ یادی سلێمانی بەڕێوەچوو. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share