عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێی نوێترین رووپێوییە رەسمییەكان، رێژەی هەژاریی لە ماوەی تەمەنی كابینەی نۆیەم بۆ (10%) بەرزبووەتەوە، لە كاتێكدا لە ساڵی (2018) ڕێژەی هەژاریی لە كوردستان (6%) بوو! واتە چوار پلە خەڵك زیاتر هاتووەتە نێو هێڵی هەژارییەوە.
باسی لەوەش كردووە، بەپێی رووپێوییە رەسمییەكان كە وەزارەتەكانی پلاندانانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە هاوكاریی بانكی دەولی ئەنجامیانداوە، لە ساڵی (2018)، رێژەی هەژاریی لە كوردستان تەنها (6%) بووە كە دەكاتە 346 هەزار و 500 هاوڵاتی لە چوارچێوەی نزیكەی69 هەزار و 300 خێزاندا، بە پێی ژمارەی دانیشتووانی ساڵی (2018) كە (5,775,043) كەس بووە.
ئەوەشی خستەڕوو بەپێی نوێترین رووپێوی، دوای پێنج ساڵ لە تەمەنی كابینەی نۆیەم، رێژەی هەژاریی بەرزبووەتەوە بۆ (10%) كە دەكاتە 637 هەزار و 66 هاوڵاتی، لە چوارچێوەی 127 هەزار و 413 خێزاندا، كە زۆرترینیان لە دهۆكن پاشان سلێمانی و دواتریش هەولێر.