ئۆتۆمبێلێك بەهۆی تێكچوونی سیستمی غازەوە سووتا

ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاس گڕیگرت و بە تەواوی سووتا، لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت، ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی تێکچوونی سیستمی غازەوە بووە.

رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ لە ئاكرێ روویداوە، بەپێی راگەیەندراوی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، کاتژمێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگەی نێوان هەولێر و دهۆک بەهۆی تێکچوونی سیستمی غازەوە پاسێک گڕیگرتووە و بە تەواوی سووتاوە.

بەرگریی شارستانیی ئاکرێ راشیگەیاند، رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە و تیمەكانیان ئاگرەكەیان خامۆشكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا دەكەن حكومەت “گرێبەستە 50 ساڵییەكە”یان بۆ ڕوونبكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار واژوویان لەسەر یاداشتێك كردووە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانیان كردووە، تیایدا داوادەكەن حكومەتی هەرێم گرێبەستە 50 ساڵییەكەی…
Total
0
Share