دوای زیاتر لە چوار ساڵ تەرمی یەکێک لە قوربانیانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵ دۆزرایەوە

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ساڵ، تەرمی یەکێک لەو قوربانیانە دۆزرایەوە کە لە رووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەی موسڵ بێسەروشوێن بوو.

پۆلیسی رووبارەکانی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانیان توانیویانە تەرمێک بدۆزنەوە، کە بۆ رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵ دەگەڕێتەوە لە ساڵی 2019 دا.

بەهۆی بوونی ناسنامە لە گیرفانی قوربانییەکەدا توانراوە ناسنامەکەی ئاشکرابکرێت کە ناوی (فیراس رامی محەمەد)ە و لەدایکبووی ساڵی 1991 ە.

لە 21 ی ئازاری ساڵی 2019 و لە یەکەم رۆژی بەهاردا، لە موسڵ بەلەمێک لە دوورگەی ئوم رەبیعەی ناوەڕاستی شارەکە ژێرئاوکەوت، بەهۆیەوە نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
زیاتر ببینە

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان: لە سبەینێوە نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک پێکەوە هەناردەدەکرێن

وەفدی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتنێکی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕاگەیاند و دەڵێت، لەپێناو دابینکردنی مووچە، لە سبەینێوە…
Total
0
Share