بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەوڵی سەرخستنی لێکتێگەیشتن بدرێت بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.

هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و پێویستی بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی لێکتێگەیشتنەکان بۆ گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار جەختی لەسەر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ ستایشی ئەزموونی دەوڵەمەند و تێکۆشانی د. ئەیاد عەلاوی دژی بە دیکتاتۆریەت و رۆڵی لە بنیادنانەوەی عێراقی نوێ کرد، وەک یەکێک لە تێکۆشەرە دێرینەکان و هاوڕێی سەرۆک مام جەلال.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌كى یاسایی 75 ملیار دیناریی له‌ كۆمپانیاى نالیا برده‌وه‌‏

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی به‌ به‌های 75 ملیار ‏دینار له‌ كۆمپانیای نالیا برده‌وه‌، وەزارەتەكە…
Total
0
Share