نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق: لە کاتێکی گونجاودا حکومەت پێکبهێنن

گۆتێرێش

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشوازی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە رێگەیەکی هێمن و رێکخراو دەکەن و پابەندن بە هاوکاریکردنی وڵاتەکە لە بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتییانی.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەین، دەستخۆشی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ هەوڵەکانی لە ئامادەکاریی و بەڕێوەبردنی پرۆسەکە بە شێوەیەکی کاریگەرانە.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “گرنگە حکومەتی عێراق لە کاتێکی گونجاودا کە رەنگدانەوەی خواستی عێراقییەکان بێت پێکبهێنرێت”.

 

جەختیشیکردەوە، “نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراق لە چەسپاندنی دیموکراتی و بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتییانی لە ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”. نەرمین…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: بەهۆی راگرتنی نەوتی هەرێمەوە عێراق هەموو رۆژێك 31 ملیۆن دۆلار قازانج دەكات

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی هەرێم لەجیاتی زیان سوود بە ئابوریی عێراق دەگەیەنێت. عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی…
Total
0
Share