بانکی ناوەندی دراوی دیجیتاڵی بۆ جێگرەوەی دراوی کاغەز دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەنیازی دروستکردنی دراوێکی دیجیتاڵیی تایبەت بەو بانکەن بۆ جێگرەوەی دراوی کاغەز.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە نۆیەمین پێشانگە و کۆنفرانسی خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی رایگەیاند، لەئێستادا پێشکەوتنێکی گەورە لە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا هەیە و سیستمی دارایی و بانکیی سەردەمییانەش وا دەخوازێت، پەرە بە مامەڵە دیجیتاڵییەکان بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی دارایی و بانکی رووبەڕووی دابەزینی دراوی کاغەزی دەبنەوە، بانکەکەش پلانی هەیە دراوی ئەلیکترۆنی دروستبکات بۆ ئەوەی لە مامەڵەکردندا جێگەی دیناری کاغەز بگرێتەوە.

دەشڵێت، پرۆسەکە وردە وردە دەستپێدەکات و ئێستا لە هەندێک لە بانکە ناوەندییەکانی جیهانیشدا، هەمان رێگە گیراوەتەبەر و سەرکەوتووش بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share