زیاتر لە 400 كیلۆگرام دوگی نەشیاو دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستبەسەر بڕی 415 كیلۆگرام (دوگی ئاژەڵ)ی نەشیاو بۆ خواردندا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، شەوی 24ی ئاب هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان لە بازگەی زەمەقی دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر بارهەڵگرێکی کەپسدا كە بڕی 415 کیلۆگرام (دوگی ئاژەڵ )ی تێدابوو و بەنیازبوون لە بازاڕدا ساغیبکەنەوە.

ئاشكراشیكرد، بۆ پشکنین، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە راسپێردران و لە ئەنجامدا دەرکەوت دوگەکە شیاوی خواردن نیە، بۆیە لەلایەن لیژنەکەوە بڕیاری لەناوبردنی درا.

دەشڵێت، تۆمەتباران بە ماددەی 240 راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
Total
0
Share