کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێمی دەکات و بەفر لە لوتکەی شاخە بەرزەکان دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، “ڕۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرىی ڕەوشێکى نا سەقامگیرى کەشوهەوا  کە بۆ ماوەى سێ ڕۆژبەردەوامى دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەرەبەیانى ڕۆژى سێشەممە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، باران بارین بە شێوەى نمە باران لە ناوچەى جیا جیا دەستپێدەکات، لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، “ئاستى باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ بارانبارین  لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت”.

باسی لەوەکردووە، ” کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەى نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت بە گشتى و کاریگەرىی ئەم شەپۆلە ڕۆژى پێنج شەممە کۆتاییدێت”.

بابەتی پێشتر

چۆن کەلوپەلە دارەکانی چێشتخانەکەت پاکدەکەیتەوە بۆ پاراستنی تەندروستیت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم خەرجییەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share