د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، “کاک ئەحمەدی شێخ، زانای ئایینی دیاری کورد ناونراوە، بە نوێنەرایەتیی شاری سلێمانی و والیی عوسمانییەکان هاتووە بۆ مەککە و لەگەڵ خۆیدا پارەیەکی زۆر دەهێنێت بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارییبکات لە دروستکردنی حەرەمی مەککەدا.”
دەشڵێت، “ئەو زانیارییە لەلایەن مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لە کتێبی ‘بنەماڵەی زانیاران’ پشتڕاستکراوەتەوە،” لەبەر ئەو هۆکارەش شەقامێک لە مەککە بەناوی کاک ئەحمەدی شێخەوە ناونراوە.