بڕە پارەیەک لە مووچە دەبڕدرێت

بە بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق، بڕە پارەیەک (عمولە) لە مووچە دەبڕدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم بانکەکان ناردووە کە تیایدا رایگەیاندووە، بڕە پارەیەکی دیکە (عمولە) لە مووچە دەبڕدرێت، تایبەت بە ئەو کەسانەی لەرێگای بەکارهێنانی ماستەرکاردەوە مووچەکانییان وەردەگرن.

ئەوەش خراوەتەروو، بڕە پارەکە (عمولە) لە هەزار دینارەوە بۆ دوو هەزار دینار زیادکراوە و بەرزترین بڕە پارەش بە چوار هەزار دینار دیاریکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکەی بانکی ناوەندیدا، نرخی دەرهێنان و گۆڕینی کارتی بانکی تایبەت بە مووچە، لە 10 هەزار دینارەوە بۆ 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و دەرکردنی کارتی وونبوو یان جێگرەوە بە بڕی 25 هەزار دینار جێگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: ئەگەر بارانبارین بەردەوامبێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەنداوی دوکان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەکە نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ سەرڕێژبوون. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی قوباد…
Total
0
Share