سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی لەگەڵ دابینکردنی دادپەروەری و دڵخۆشی بۆ گەلی ئەفریقا گەڕاوەتەوە.

سەرۆکی گروپی ڤاگنەر تۆمارە ڤیدیۆییەکەی لە کەناڵەکەی خۆی لە تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە و تێدا دەڵێت، ئێمە لە پلەی گەرمیی 50 پلەی سەدیدا کاردەکەین وەک ئەوەی کە حەزمان لێیە، ڤاگنەر Rوسیا لە هەموو جیهاندا گەورە دەکات، ئەوەش وا دەکات ئەفریقا ئازادتر بێت و دادپەروەری و دڵخۆشی بۆ گەلی ئەفریقا بگەڕێتەوە.

لە بەشێکیتری وتەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە ئەوان پاڵەوانی Rاستەقینە بەکرێ دەگرن و بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە بەڵێنیان دابوو بە ئەنجامی بگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیتر بەبێ ڕەزامەندیی بایدن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ناتوانن لەنێو عێراق هێرشەكانیان ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بۆ لەمەودوا هەر هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە سێ وڵاتدا كە عێراقیشیان تێدایە، بەبێ ڕەزامەندیی…
Total
0
Share