کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاسمانی ژاپۆندا تێپەڕاند

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار و دوای پێنج ساڵ کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی بە ئاسمانی ژاپۆندا تێپەڕاند و لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆریای باکوور، مووشەکێکی بالیستی تاقیکردەوە و بە ئاسمانی ژاپۆندا تێپەڕی و لە زەریای هێمن کەوتە خوارەوە، حکومەتی ژاپۆنیش هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و کارکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێتی لەباکووری وڵاتەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت.

بەوتەی بەرپرسانی تۆکیۆ، مووشەکەکە تا دووری 4500 بۆ 4600 کیلۆمەتر دەڕوات و توانای بەرزبوونەوەی تا هەزار کیلۆمەتر هەیە.

دەستەی ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور ئاشکرایکرد، “مووشەکەکە لە جۆری بالیستی مەودا مامناوەند بووە، لە ناوچەی جاجانحی کۆریای باکوور ئاڕاستەکراوە”.

لای خۆیەوە کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی بە توندترین شێوە وەڵامی کۆریای باکوور بدەنەوە”.

لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە پێنجەمین تاقیکردنەوەی مووشەکییە کە لەلایەن کۆریای باکوورەوە ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی…
Total
0
Share