زانیارییەكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی داهاتی نانەوتی هەرێم بە رێژەی 100% و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دەشڵێت، پابەندنەبوونی هەرێم دواكەوتنی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستانی لێدەكەوێتەوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد سوورە لەسەر وەرگرتنەوەی داهاتی نانەوتی هەرێم بە ڕێژەی لە 100% و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی عێراق و دواتر بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبكرێنەوە.

راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان ئامادەنییە 100%ی ئەم داهاتە رادەستبكات و هیچ بوارێك بۆ ڕادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی هەرێم نەماوەتەوە و دواكەوتنی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانی لێدەكەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share