هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە داوایەک لە عێراق دەکات

دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، له‌ رٍێگه‌ی نووسراوێكه‌وه‌ كه‌‌ ئاڕاسته‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی عێراقی كردووە‌، داوادەكات‌ بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی جێبه‌جێ بكه‌ن.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 7ی نیسان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 بگرنەبەر.

ئاماژەبەوەشدراوە، لەو چوارچێوەیەدا، “دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دانانی پلانی هاوبەش بۆ ووردبینیکردنی داهاتەکان و دەستنیشانکردنی نوێنەر، نوسراوێکی ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی کردووە و نوێنەری هەرێم لەم بارەوە دەستنیشانکردووە و داوا لە دیوانی چاودێری عێراق دەکات هەمان ئەو ڕێکارانە بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ناوبراو”.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 31ی ئازاری ڕابردوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرد و دوای پەسەندكردنیشی لەلایەن سەرۆككۆمارەوە لە ڕۆژنامەی وەقایع بڵاوكرایەوە و بەمەش بەفەرمی یاساكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بەهۆی راگرتنی هەناردنی نەوتی هەرێمەوە مووچە دواکەوتووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “وەزارەتەکەیان لەسەر هەوڵەكانی بۆ دووبارە هەناردنی نەوتی هەرێم بەردەوامە و جەختیشدەکاتەوە،…
Total
0
Share