وەزارەتى نەوتى عێراق لەبارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمەوە دڵنیایى دەدات

وەزارەتى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەڕاى رێککەوتنى ئەمدواییە سەبارەت بە هەناردەى نەوتى هەرێم پابەنددەبێت بەو بڕە هەناردەیەى لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە بۆى دیاریکراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووە، عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ رێككەوتنەكانی رێكخراوی ئۆپێك پڵەس دووپاتدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی پەیوەست بە رێكکەوتنەكەیان لەگەڵ رێكخراوی ئۆپیك پڵەس و قەرەبووكردنەوەی بەرهەمی زیادە لە ماوەی رابردوودا.

وەزارەتى نەوت دووپاتیشیکردەوە، هەوڵى تەواو دەدات بۆ قەرەبووکردنەوەى بەرهەمى زیادەى کەڵەکەبوو، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنى پێشهاتەکانى ئەمدواییە و ئەگەرى وەرگرتنى نەوتى بەرهەمهێندراو لە هەرێمى کوردستان و دەستپێکردنەوەى هەناردەى لەڕێى بۆریى عێراق-تورکیا و پابەندبوون بە پشکى بڕیاردراوى عێراق لە سایەى رێککەوتنى ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەى خۆبەخشانە و بڕى قەرەبووى پێویست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: چەندین ساڵە پڕۆژەیەکی هەڵهێنانی پەنجەماسی لەکارکەوتووە و چارەسەرنەکراوە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توانایەکی زۆر باشمان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پەنجەماسی، بەڵام یارمەتی نادرێین.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات و دەشڵێت، هەموو جومگەکان قۆرغکراون…
Total
0
Share