سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونیی روودەدات

پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە مانگ بگاتە نزیکترین خاڵی لە گۆی زەوییەوە و دیاردەی گەردوونیی مانگی زەبەلاح رووبدات.

مانگی زەبەلاح، دیاردەیەکی گەردوونییە لە ساڵێکدا چەند جارێک روودەدات کە تێیدا مانگ بە پلەی %90 لە زەوی بەراورد بە پێشووتری نزیکدەبێتەوە و بە گەورەترین شێوە دەردەکەوێت پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە ئەم دیاردەیە رووبداتەوە.

پێشبینی دەکرێت بۆ جاری داهاتوو مانگ لە ئەیلوولدا بەو شێوەیە دەربکەوێتەوە.

لە 3 ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە دیاردەی مانگی زەبەلاح روویدایەوە  و بە رێژەی %5.8 گەورەتر و بە رێژەی %12.8 رووناکتر لە مانگێکی تەواوی ئاسایی دەرکەوت.

 

بابەتی پێشتر

محەمەد حاجی مەحمود: كورد نابێت تەنازول بۆ بەغداد بكات

بابەتی دواتر

نەوت گەیشتە بەرزترین نرخی سێ مانگی رابردوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share