شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند شارێکی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت، بەڵام خۆڵبارینەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشوور و ناوەڕاستی عێراق و نەینەوا دەگرێتەوە و ڕۆژی چوارشەممەش کۆتایی دێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن بەھۆی بوونی بارستەھەوایەک، بەڵام لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا جارێکی دیکە پلەکانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە، شەپۆلە خۆڵبارینەکە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەبێت و ناگاتە شارەکانی ھەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share