بومەلەرزەیەک بەگووڕی چوار پلە شارێکی عێراقی هەژاند

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرایکرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری بەسرەی هەژاندووە و گووڕەکەی چوار پلەی رێختەر بووە.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 12:30 خولەک روویداوە و گووڕەکەی چوار پلە بووە لە دووری 22 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی بەسرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
Total
0
Share