تێكدانی سروشتی كوردستان بۆ خەڵووز دروستكردن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، چەند کوورەیەکی خەڵووزکردن لە سنووری ناڵپارێز تێکدران و دەست بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا گیرا.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-ـدا هاتووە، “بە مەبەستی رێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پاراستنی سروشتی سنوورەکەیان و لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێز بۆ سنووری گوندی کۆڵیتانی سەروو، توانرا پێنج کوورەی خەڵووزکردن تێکبدرێت و دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەک داری بڕدراودا کە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە بڕدرابوون و بۆ مەبەستی خەڵووزکردن ئامادەکرابوون”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژەڵدۆستانی هەولێر: مامۆستایانی ئایینی فەتوای راگرتنی تیکتۆک دەربکەن نەک کوشتنی سەگی بێلانە

ژمارەیەک ئاژەڵدۆست، لەشاری هەولێر لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دژی کوشتنی سەگی بێلانە گردبوونەوە. نوێنەری ئاژەڵدۆستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share