بەتۆمەتی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دوو کەس دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دەربەندیخان دوو کەس دەستگیران و دەستبەسەر چەند کەلوپەلێکی راوکردن و چەند ماسییەکی راوکراودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان هاوڵاتییەك دەستگیرکرا، و توانرا دەست  بەسەر یەک چەکی کڵاشینکۆف دا بگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بەشدا و لە کاتی دەرچوونیان بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان هاوڵاتییەکیان بەدیکرد کە سەرقاڵی راوە ماسی بوو، بەڵام پێش گەیشتنی مەفرەزەکە هاوڵاتییەکە هەڵات و دەستگیرا بەسەر کەلوپەلەکانی دا کە بریتیبوون لە تۆڕێک و ماتۆڕسکیلێک.

بەپێی راگەیەندراوێکی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەر لەسەر دەریاچەی دەربەندیخان بەڵام لە سنووری سەیدسادق نزیک پردی کۆن  توانیان هاوڵاتییەك دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەند کەلوپەلێکی راوکردندا بگرن، لە چالاکییەکی دیکەدا، توانرا دەستبەسەر حەوت ماسی راوکراو دا بگرن، و دوو تۆڕی نانەوە هەڵبگیرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک لەشوێنی رووداوەکەدا نەبوو نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 5 ی ئازارەوە قەدەغەی راوەماسی دەستیپێکردووە و تاوەکو 15ی حوزەیرانی  2024بەردەوامدەبێت.

بڕیارەکە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە بەنداوی موسڵ دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share