چرای دەریا، ئەو گیاندارەی ماوەی تەمەنی نەزانراوە

شانشینی گیانداران ئەو شانزاییەیان هەیە کە تێکڕای تەمەنی مرۆڤ تێدەپەڕێنن و بەشێوەیەکی گشتی ماوەیەکی زۆر لە ژیاندا دەمێننەوە، بەجۆرێک زۆرێک لەوان 150 ساڵی تەمەن تێدەپەڕێنن تا دەگاتە چەند سەدە و هەزاران ساڵ ژیان.

ئێستا زانست 10 جۆر گیانداری ئاشکراکردووە کە درێژترین ماوەی تەمەنیان هەیە، زۆرترینیشیان لەدەریادا دەژین، لەناویشیاندا چرای دەریا هەیە کە تائێستا ماوەی ژیانی نەزانراوە بەتەواوی و بەوە ناسراوە پیرنابێت و لەناوناچێت چونکە خانەکانی بەردەوام نوێدەبنەوە.

چرای دەریا، گیاندارێکی بێ مێشک و ئێسک و چاوە و زانایان دەڵێن ئەگەری هەیە تەمەنی هەتایی بێت و نەمرێت.

سەرەتای ژیانی ئەم زیندەوەرە وەک کرمێک دەستپێدەکاتە دواتر پارچەکانی بڵاودەبنەوە و دەچنە سەرشێوەی خانەی شێرپەنجەیی و لەناو دەریادا وەک چرای دەریای نوێ بڵاودەبنەوە.

بنەڕەتی چرای دەریا دەگەڕێتەوە بۆ دەریای سپیی ناوەڕاست، تەمەنی ئەم زیندەوەرە بەردەوامیی هەیە و هەرگیز نامرێت ئەگەر ژینگەکەی لەباربێت.

قەبارەی دانەیەکی بچوکی ئەم زیندەوەرانە 4.5 ملم دەبێت، یەکێکە لە ژەهراویترین زیندەوەرەکان و ژەهرێکی زۆر بەهێزی هەیە کە بەرگریی لە خۆی پێدەکات.

بابەتی پێشتر

لە عێراق تۆمارکراوە.. تەندروستیی هەرێم دەڵێت هیچ توشبوویەک نییە ڤاکسینی وەرگرتبێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەكی بەریتانی: لەندەن لەماوەی 10 ساڵدا ژێرئاو دەكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share