لە رانیە ئەو سەوزانەی بە ئاوی زێراب ئاودەدرێن تەلەف دەکرێن

قائیمقامیەتی قەزای رانیە سەرجەم ئەو باخی سەوزانەی بە ئاوی قورس(زێراب)ئاودەدرێن لەناودەبات

قائیمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەستان بە کێڵانەوەی ئەو کێڵگانەی کە سەوزەکانیان بە ئاوی قورس ئاودەدەن”.

باسیلەوەشکرد، “ئاودانی کێڵگەکانی سەوزە بە ئاوی قورس پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکانە و پەیوەندی راستەوخۆی بە تەندروستی هاوڵاتییانەوە هەیە”.

بڕیارە پرۆسەی لەناوبردنی ئەو سەوزانە بەردەوام بێت و هەر خاوەن زەوییەک بەردەوام بێت رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی بکرێن

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانی رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر…
Total
0
Share