داهاتى ئەم هەفتەیەى سلێمانى و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەى بڵاوکردەوە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 10 ملیار و 607 ملیۆن و 221 هەزار و 685 دینار بووە.

داهاتەکە بەپێى ئەوەى تا دوێنێ پێنجشەممە کۆکراوەتەوە بەراورد بە هەفتەى پێشوو بە رێژەى نزیکەى 14% و بە برى 1 ملیار کەمیکردووە، داهاتى هەفتەى پێشوو نزیکەى 12.5 ملیار دینار بووە.

بەڵام هەندێک داهاتى دیکەى ئەم هەفتەیە لە رۆژانى داهاتوودا دەخرێتە ناو ماڵپەرەکە و بەمەش ئەو ژمارەیەى ئەمڕۆ راگەیەندراوە، کۆى داهاتى هەفتەکە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم : تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا 11 تیكتۆكچیمان دەستگیركردووە و هەڵمەتەكەمان بەردەوامدەبێت”. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share