تەندروستیی هەولێر: توشبووانی کۆرۆنا نوێیەکە لە هەمان نەخۆشخانە و هەمان چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند کە هەموو ئەوانەی توشی کۆرۆنای نوێیەکە دەبن هەر هەمان چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا وەردەگرن و لە هەمان نەخۆشخانەش دەمێننەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دکتۆر بژار موسا وتی، “ڕۆژانە هەر توشبوویەکی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە تاقیگەکان یەکلایی ببێتەوە لەگەڵ کۆی گشتیی ئامارەکانی کۆرۆنادا ڕایدەگەیەنین و جیایان ناکەینەوە”.

ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا بە جۆرە نوێیەکە تۆمار دەکەن و ڕایگەیاند، “هەردوو جۆرەکە بە جیا تۆمار دەکەین بەڵام کە ئامارەکان ڕادەگەیەنین جیایان ناکەینەوە و هەردوو جۆرەکە بەیەکەوە ڕادەگەیەنین”.

سەبارەت بە ئەو نەخۆشانەی تووشی جۆری نوێی کۆرۆنا بوون وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد کە توشبووانی جۆرە نوێیەکەش لە هەمان نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن و سیستمی چارەسەرەکەش هەمان ئەو چارەسەرانەیە کە بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاریاندەهێنین.

دکتۆر بژار موسا ویشی، “ئاماری وردی توشبووانی جۆری نوێی کۆرۆنامان لەبەردەستدانییە بەڵام لە هەولێر لەناو توشبوواندا منداڵانیش هەن و چارەسەر وەردەگرن.

بۆ یەکەمجار لە بەرواری 20ی شوبات، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان توشبوونی پێنج کەسی بە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا ڕاگەیاند و وەزارەت جەختی لەوەشکردەوە کە سەرجەم ئامێر و پێداویستییەکانی پشکنینی جۆرە نوێیەکە لە هەرێمی کوردستان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسـ.ـەدە)، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسـ.ـەدە) رایگەیاند، گروپەکانی سەر بە دیمەشق بە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هونەرمەندان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە هونەرمەندانی دیاری میللی کورد سەڵاح مەجید، زاهیر جەلال، مەحمود محەمەد…
Total
0
Share