گەنجێک لە دوکان خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی دوكان خنكا و هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە دەریاچەی دوکان خنکا.

وتیشی، “ئەو گەنجە بە رەگەز عەرەبە و تەمەنی 25 ساڵە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ براکەی بۆ گەشت و سەیران هاتونەتە دوکان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە”.

تائێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکە نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە، سەرچاوەكە وایوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share