ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوبەشان و دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناو شارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد ،”هەرهاوڵاتییەک لەکاتی مامەڵەی وەرگرتنی پێوەر بۆ خانووەکەی یان وەرگرتنی پێوەر بۆ نهۆمی دووەم پێویست ناکات لە دەرەوە پێوەر بکڕێت و تەنها پێوەری رێگەپێدراو لە ئیستادا ئه‌و پێوەری زیرەکەیه‌ كه‌ له‌وێنه‌كه‌دایه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی…
Total
0
Share