دابان محەمەد:‏ دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر بە تۆن ئاسایی نییە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان، ڕایدەگەیەنێت، دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر بە تۆن ئاسایی نییە و هۆشداریش دەدات لە زیادبوونی باندەكانی ماددەی هۆشبەر و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

دابان محەمەد، لە نووسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “ھەواڵێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێرم بەرچاوکەوت کە دەڵێت 1 تۆن و200 کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەناوبرا، یان پێشتریش بە پێنج ھەزار کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و لەناو براوە، لەم ھەفتەیەش کەسێک گیراوە کە کیلۆیەک تلیاکی لە پشتوێنەکەیدا ھەڵگرتبوو”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “(ترانزێتی تلیاک، لەپاڵ پانتۆڵ و دۆلار)) لە ھەرێمی کوردستان باسی زۆری لەسەر بوو، ئەمانە ئاسایی نین”.

پێشیوایە، “لەوەش خراپتر ئاماری ئەو کەسانەیە کە دەستگیردەکرێن، مانگانە نزیک دەبێتەوە لە 200 کەس بەھۆی بازرگانی و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر”.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئاشكراشیكردووە، “ئێستا گروپ و باندی زۆر و جۆرا و جۆر دروستبوون، کە بەرەنگاری دامودەزگا ئەمنیەکان دەبنەوە و بە چەکی جۆراوجۆر ڕووبەڕوویان دەبنەوە، تەنانەت حکومەت خۆی ڕووبەڕووبونەوەکانیان نمایش دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن هەنگاوی كردەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەناوە

بەرپرسێكی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تائێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێنەكردووە. ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی…
Total
0
Share