قوباد تاڵەبانی پڕۆژە پەكخراوەكان دەخاتەوە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کێشەکان چارەسەربکەن و دەیەوێت ئەو دەستانە ئاشکرابکرێن، کە لە پشت پەکخستنی پڕۆژەكانەوە بوون و ھۆکاربوون بۆ سستکردنی بازاڕ و کار و کاسبیی بازرگانان، تا ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

بەپێی سەرچاوەكە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و ھەموو مامەڵە داراییەکان کۆدەبێتەوە، بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لە ھەموو ئەو پڕۆژە و کارانەی پەکخراون و جێبەجێنەکراون و بوونەتەھۆی وەستانی جووڵەی بازرگانی لە سنووری سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بەدەستھاتوون، لەو کۆبوونەوە گرنگەدا قوباد تاڵەبانی لە نزیکەوە پڕۆژە بە پڕۆژە، بڕیار بە بڕیار کە دراون لەو بوارانەدا و پەکخراون و نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دەیان پڕۆژەن، بەدواداچوونیان بۆ دەکات و ماوەی یەک ھەفتە مۆڵەت بە بەڕێوەبەرایەتی و یەکە کارگێڕییەکان دەدات کە کێشەکان چارەسەربکەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکان مامەڵەکانیان جێبەجێبکرێن و پڕۆژەکانیان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، ئەم ھەنگاوەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە پێناوی نەھێشتنی ڕۆتین، گەندەڵی، بەرتیل و ڕەشوە، ڕێگریکردن لە سەرانە وەرگرتن و پشکپشکێنەیە لە وەرگرتنی پڕۆژەکاندا، تا ئەو دەستانەش ئاشکرابکرێن کە لە پشت پەکخستنیانەوە بوون و ھۆکاربوون بۆ سستکردنی بازاڕ و کار و کاسبیی بازرگانان، تا ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئەم بڕیارە لە دوای چەندین کۆبوونەوە ھات لەگەڵ خاوەنکار و پڕۆژە و وەبەرھێنەران و بازرگانانی سلێمانی، کە ڕاشکاوانە گلەیی و گازندەکانیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی و بڕیاری دا چارەسەری سەرجەم کێشەکانیان بکات و ھەموو ئەوانەشی ھۆکاربوون لە پەکخستنی بازاڕی سلێمانی و وەستانی پڕۆژەکان، ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەكات

پەرلەمانتارێك دەڵێت، بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەمنزیكانە دەستپێدەكات. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەردوو…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت

پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی،…
Total
0
Share