هەنگاوەكان بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایەڕوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سێ رێگا لەبەردەم حكومەتی هەرێمدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “هەمواری یاسای بودجە پێویستی بە كات و رێككەوتن هەیە”.

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆران، حكومەتی هەرێم لەبەردەم سێ رێگایەدا كە هاوشێوەی ئەم سێ مانگە قەرز وەربگرێت و یاخود بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان خەرجبكرێت و پشكی خۆی وەربگرێت بەو هەنگاوە دەتوانێت كێشەی كورتهێنان چارەسەربكات و ئەگەر ئەم دوو هەنگاوە كاری لەسەر نەكرا ئەوا یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، یاسای بودجە پێویستی بە كات و رێككەوتن هەیە بەو پێیەی پشووی پەرلەمانی دەستپێدەكات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە پێویستبوو لە ماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ كێشەی مووچە نەدراوەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی چارەسەربكردایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share