شارەزایەكی كەشناسی: پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلە

شارەزایەكی كەشناسی وادەی یەكەم شەپۆلی گەرما كە روو لە عێراق دەكات ئاشكرادەكات و دەڵێت، پلەكانی گەرما لە شارەكانی باشوور دەگاتە 50 پلە.

واسق سەلامی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، پێشبینییە سەرەتاییەكان ئاماژەدەكەن بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كە لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێت.

بەهۆیەوە لە شارەكانی باشوور پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی، وەك ئەوەی سەلامی ئاماژەی پێدا.

وتیشی، “دەكرێت بە یەكەم شەپۆلی گەرمای وەرزی هاوین ناوی ببرێت”.

ئەو كەشناسە ئەوەشی خستەڕوو، كەشوهەوای ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو ساماڵ دەبێت، لەگەڵ جێگیریی پلەكانی گەرما.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share