لە بەغداوە بڕیارێكی گرنگ لەبارەی هەرێم دەدرێت

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە زووترین كاتدا سێ نووسینگەی گومرگی بكرێتەوە لە هەریەكە لە بازگەكانی چیمەن و سەدە و دارەمان بۆ رۆیشتنی كاڵاكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

راشیگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو هاوڵاتی و بازرگانێكی زۆر سەردانیان كردین و پەیوەندیان پێوەكردین بەمەبەستی گەیاندنی داواكانیان، ئەمڕۆ لەسەر داواكاریی ئێمە بانگهێشتی سەرۆكی دەستی گومرگی عێراقمان كرد و گفتوگۆمان لەسەر بڕیاری 270ی ئەنجومەنی ئابوریی عێراق كرد و تاوەكو ئێستا گرفت هەیە بۆ هەناردەكردنی كاڵا لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاكانی دیكە عێراق.
وتیشی، “بڕیارە لە زووترین كات سێ نووسینگەی گومرگی بكرێتەوە لە هەریەكە لە بازگەكانی چیمەن و سەدە و دارەمان بۆ رۆیشتنی كاڵاكانی هەرێم بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق كە جیاوازیی نرخی گومرگی وەردەگرن”.

دەشڵێت، “لە هەمان كات داوامانكرد كە پێداچوونەوە بكرێت بەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئابوری و دەرفەت بدرێت چەند مانگێك بۆ تێپەڕبوونی ئەو كاڵایانەی كە پێشتر داواكراوە، چونكە بڕیای ئەنجومەنی ئابوری كتوپڕ بووە و بەشێكی زۆری بازرگانان ئاگادارنەبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share