بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەزارەت و فەرمانگەكە راسپێدراون تاوەكو پێشنیوەڕۆی سبەی لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەبكەن.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ كراوەتە بنەما كە چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا بنێردرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.