وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان دەستیپێکرد.
وەزارەتی خوێدنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پرۆسەی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە چواردە سەنتەری زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو 4ی تەمموزی 2025، بەیانیان و ئێواران بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، 690 بەشداربوو لە ئاستی (Beginner) و (1950) بەشداربوو لە ئاستی (Elementary) و (3718) بەشداربوو لە ئاستی (Intermediate) و (1455) بەشداربوو لە ئاستی (Advanced) بەشدارن لە تاقیکردنەوەکان، بەمەش کۆی گشتیی بەشداربووان لە هەر چوار ئاست بریتییە لە (7813) بەشداربوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش دەخاتەڕوو، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانى زمانى ئینگلیزی برییتییە لە هەڵسەنگاندنى بەشداربووان لە دواى بەشداریکردنیان لە ئاستە جیاجیاکانی خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی و وەرگرتنی نازناوی زانستی و خوێندنی باڵا /ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە.