دامەزراوەی شەهیدان 22 هەزار مامەڵەی ساختە ئاشكرادەكات

دامەزراوەی شەهیدانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەركەوتوو بووە لە رێگری لە بەهەدەردانی نزیكەی دوو ترلیۆن دینار و ئاشكراكردنی نزیكەی 22 هەزار مامەڵەی ساختە.

عەبدولئیلاهـ نائیلی، سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدان رایگەیاند، دامەزراوەكەیان چەند رێوشوێنێكی گرتووەتەبەر بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵی و بەهەدەردان، كە خۆی لە وردبینی مامەڵەكان دەبینێتەوە بۆ دڵنیابوون لە راستی و دروستییان.

رۆژنامەی سەباح لە زاری نائیلی ئەوەشی وت، رێوشوێنەكەیان بووەتەهۆی راوەستاندنی بەهەدەردانی نزیكەی دوو ترلیۆن دینار، سەرەڕای ئاشكراكردنی نزیكەی 22 هەزار مامەڵەی ساختە و ئەوانەی یاساكەیان نایانگرێتەوە.

هۆكاری زیادبوونی مامەڵە ساختەكانیشی بۆ كەسانێك كە ئەو كارانەیان كردووە گەڕاندەوە، جگە لە دواكەوتنی راستاندنی مامەڵەكان لەماوەی رابردوودا.

بابەتی پێشتر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوی گەرمای هاویندا هۆشداری لە مەترسییەکانی تیشکی خۆر دەدرێت

بابەتی دواتر

رووداوێكی "هاتوچۆی تۆقێنەر" لە هەولێر روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share