ویلایەتە یەكگرتووەكان دوو پارچە شوێنەوار بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە

دوو پارچە شوێنەوارەكە

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا دوو پارچە شوێنەواریان بۆ عێراق گەڕاندەوە لە ئاهەنگێكدا كە ڕۆژی پینجشەممە لە كونسوڵخانەی عێراق لە لۆس ئەنجلۆس لە كالیفۆڕنیا ئەنجامدرا.

كارگێڕیی كۆچ و گومرگی ئەمریكی و لێكۆڵینەوەكانی ئاسایشی ناخۆ ڕایانگەیاند، كارمەندانیان سەرپەرشتیی ڕادەستكردنەوەی دوو پارچە شوێنەوارەكەیان كردووە لەمیانەی ئاهەنگەكەدا.

كارگێڕی كۆچ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پارچەی یەكەم بەردێكی بزماریی، شارەزایان دەڵێن تەمەنی هەزاران ساڵە، پێدەچێت لەمیانەی تاڵانییەكانی سەرەتای سەدەی بیستەم لە عێراق دزەپێكرابێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پارچەی دووەم بڵاوكراوەیەكی بزمارییە، شارەزایەكی ئەدەبی سۆمەری دەڵێت، پێدەچێت لە عێراقی نوێ لە سەردەمی بابلی دێرین 2000-1600 ساڵ بەر لە زایین نوسرابێت.

دەقە هەڵكۆڵدراوەكە لە قوتابخانە پێشینەكانی بابلی بەكارهێنراوە بۆ فێركردنی منداڵان لەسەر چۆنیەتی نووسین.

دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسا لە تەمموزی 2020 خۆیان گەیاندە پارچەی یەكەم دوای ئەوەی یەكێك لە هەوادارانی كۆكردنەوەی پارچە شوێنەوارییەكان لە زیادكردنێكدا لە ئینتەرنێت كڕیبووی.

لەلایەن ئەفسەرانی گومرگ و پاراستنی سنوورەوە دەست بەسەر پارچەكەدا گیرا پاش گەیشتنی بە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەبێ بوونی بەڵگەی پێویست.

هەرچی سەبارەت بە بڵاوكراوە بزمارییەكەوە هەیە لە سەرەتاكانی ساڵی 2021 لە ئەمبارێكدا دۆزرایەوە كە خاوەنە بنەڕەتییەكەی داوایكردبوو ببەخشرێت.

لە كانونی یەكەمی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی عێراق گەڕانەوەی “تابلۆی گەلگامش”ی مێژوویان بۆ عێراق ڕاگەیاند كە تەمەنی بە 3500 ساڵ دەخەمڵێندرێت، ئەو كارەش بە هاوكاری ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجامدرا و وەك سەركەوتن بەسەر بەسەر تاڵانچییانی “مێژوو و شارستانیەت”ی وڵات ناویبرد.

لەپاش ڕووداوەكانی ساڵی 2003 و هاتنی داعش لە ساڵی 2014 زۆرینەی ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراق ڕووبەڕووی تاڵانكردن و شێواندن بوونەوە.

بابەتی پێشتر

لە سعودیە چالاکییەکانی "SQUID GAME" دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: زۆرینەی داعشە هەڵاتووەكان دەستگیركراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share