لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕادەستی بەغداد دەکرێت

بڕیارە لەم هەفتەیەدا، لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشت، ڕادەستی بەغداد بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە بەغداد، دوای ئەوەی لیستەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی بۆ کرا، ڕاستەوخۆ دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی عێراق، بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو خێراتر بەڕێوەدەچێت، ئەمەش وادەکات ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتە پێش، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خێراتر تەمویل بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share