خراپیی کەشوهەوا گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت

کەشوهەوا و دروستبوونی تەمێکی زۆر، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادی ناچارکرد بڕیاری راگرتنی گەشتە ناوخۆییەکانی بدات.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە بەشێوەیەکی کاتی گەشتە ناوخۆییەکانیان راگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەمێکی زۆر لە ناوچەکە دروستبووە و ئاستی بینین بۆ 400 مەتر دابەزیوە، بەوەش ناچار بە راگرتنی گەشتەکان بوون.

لە ئێوارەی یەکشەممەوە شەپۆلێکی چڕ تەمومژ بەغدادی پایتەختی عێراقی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 500 مەتردابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
Total
0
Share