نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی هەرێم بۆ بەغداد

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج تەواودەکات و پێدەچێت هەر ئەمڕۆ رەوانەی بەغداد بکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم گواستییەوە، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە، هەوڵدەدەن تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ تەواوی بکەن و رەوانەی بەغدادی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لیستی مووچە ئەمڕۆش رەوانەی بەغداد بکرێت، تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەستناکات بە وردبینیکردنی.

سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ رادەستدەکرێت، بۆئەوەی بتوانن پێش جەژن مووچە دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share