شەنگەهای بەرزترین پلەی گەرمای 100ی رابردووی تۆمارکرد

دوێنێ دووشەممە، شەنگەهای گەرمترین رۆژی لە ماوەی 100 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی کەشناسیی شارەکە.

فەرمانگەی کەشناسیی شەنگەهای لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی ویبۆدا بڵاویکردەوە، “پلەی گەرما لە وێستگەی ژوجیاهۆی گەیشتە 36.1 پلەی سەدی، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند کە 100 ساڵە بەرزترین پلەی گەرمایە لە مانگی ئایاردا”.

زانایان دەڵێن، گەرمبوونی جیهان، کەشوهەوای توند خراپتر دەکات، راپۆرتێکی ئەم دواییەی پانێڵی نێوان حکومەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا هۆشداری دەدات کە “هەر زیادبوونێکی گەرمبوونی کەشوهەوا چەندین مەترسی لە یەک کاتدا چڕتردەکاتەوە”.

پلەکانی گەرمای پێوانەیی کە لە ماوەی رابردوودا 4 جار تۆمار کراون، 35.7 پلەی سەدی بووە، لە ساڵانی 1876، 1903، 1915 و 2018، بەگوێرەی دەزگای کەشناسی.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئایاردا هۆشداریدا لەوەی کە ماوەی ساڵانی 2023-2027 بە دڵنیاییەوە گەرمترین ماوەی تۆمارکراو دەبێت، بەهۆی تێکەڵبوونی گازە گەرمکەرەکان و دیاردەی ئێلنینۆ پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئاستی پیسبوونی کیمیایی سنووری ئاسایشی ژینگەی مرۆڤایەتیی ‏تێپەڕاندووە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان، كە پشتی بە لێكۆلینەەیەك بەستووە، مەترسییەکانی ‏زیادبوونی ئاستی پیسبوونی کیمیایی دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات لە بەرزترین…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
Total
0
Share