نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە جیهان خۆی بۆ شەپۆلی گەرمای بەتینتر ئامادەبكات

نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ئەو شەپۆلی گەرمایەی رووبەڕووی نیوەی باكووری گۆی زەوی بووەتەوە لەم هەفتەیەدا زیاتردەبێت.

هۆشدارییەكەی رێكخراوەكە لەكاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت پلەی گەرما لە هەندێك ناوچەی ئیتاڵیا 40 پلە تێپەڕێنێت، یاخود لە 48 پلە نزیكببێتەوە لە سردینیا و، هەندێك ناوچەش لە ئیسپانیا پلەكانی گەرما تیایدا دەچێتە سەروو ئاستی سروشتیی وەرز بە 15 پلە و لە ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بگاتە ئاستی پێوانەیە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ رایگەیاند، پێویستە لەسەر جیهان “خۆی بۆ شەپۆلی گەرمای بەتینتر ئامادەبكات”.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان لە جنێف، جۆن نیرن راوێژكاری باڵای كاروباری بەرزیی پلەی گەرما لە رێكخراوی جیهانیی كەشناسی رایگەیاند، توندیی ئەم رووداوانە بەردەوام دەبێت لە زیادبوون.

هاوكات لەگەڵ لێدوانەكەدا لە یۆنان تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژە لەسەر یەك هەوڵ بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە دەدەن كە لە دارستانەكانی نزیك ئەسینا كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زۆرێك لە دانیشتووانی ناوچە گەشتیارییەكان گوازراونەتەوە.

بەهێزترین ئاگر لە دارستانی دیرڤینۆریا لە دووری پەنجا كیلۆمەتر لە باكووری ئەسینا كەوتووەتەوە و 140 كارمەندی ئاگركوژێنەوە بە ئامێر و فڕۆكەوە هەوڵ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەدەن.

بابەتی پێشتر

بریندار و خاوەنپێداویستییەكی تایبەت بە كورسییە پاسكیلییەكەیەوە دەچێتە بەغداد

بابەتی دواتر

لەڕێی سیستمی خۆراكەوە گورچیلەكانت بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share