یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

پەیمانگای توێژینەوەی گەردوونناسی و جیۆفیزیکیی عەرەبی رایگەیاند، بەپێی ئەو پێوانە گەردوونیانەی کردوویانە یەکەم رۆژی مانگی زیلقیعدە دەکەوێتە یەکشەممەی داهاتووەوە، مانگەکەش 29 رۆژە، بۆیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 28ی مانگی حوزەیران دەبێت.

بەپێی ئەو پەیمانگایە مانگی زیلقیعدە لە کاتژمێر پێنج و 54 خولەکی ئێوارە، بەکاتی ناوخۆی قاهیرە دەردەکەوێت و لە هەندێک وڵاتانی عەرەبی نابینرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە رۆژی وەستان لە کێوی عەرەفات دەکەوێتە 27ی حوزەیران و 28ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

یەکێک لە بریندارەکانی شەڕە تەقەکەی کۆیە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دوو مەرج بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن رادەگەیەندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share