بەهۆی نامەیەكی ئەلیكترۆنییەوە 42 هەزار دۆلاری لەدەستدا

ژنێك لە شاری كوینزتاون-ی نیوزلەندا 42 هەزار دۆلاری لەدەستدا، پاش كلیك كردنی لە بەستەرێك كە لەڕێی نامەی ئەلیكترۆنییەوە پێیگەیشت و وایزانیبوو لەلایەن بانكی نیوزلەندا (BNZ)ەوە بۆی نێردراوە.

ساڤانا جاكسۆن، رۆژی 22ی حوزەیرانی رابردوو نامەیەكی پێگەیشت و كلیكی لە بەستەرەكەی ناوی كرد و وشەی نهێنیی تایبەت بە ئەژمارە بانكییەكەی تیادا نووسی، بەخێرایی بە بەرچاوییەوە گواستنەوەی پارەی ناو ئەژمارە بانكییەكەی بەدیكرد.

بەپێی سایتی (Stuff)ی ناوخۆیی، جاكسۆن پێیوایە بانكەكە لەو كێشەیەدا وازی لێهێناوە، پاش ئەوەی دوای 12 رۆژ پێیڕاگەیاندووە كە ناتوانێت جارێكی دیكە پارەكەی بۆ بگەڕێنێتەوە.

بانكەكە ساڵی رابردوو هۆشداریدا لە هەوڵەكانی چەتە ئەلیكترۆنییەكان لەڕێی نامەیەكی مۆبایلەوە گوایە لەڕێی بانكەوە نێردراوە، هەر ئەوكات داوای لە مامەڵەكارانی بانكەكەی كرد كلیك لەهیچ بەستەرێك نەكەن كە بەوشێوەیە پێیاندەگات، هەروەك داواشی لەوانەكرد كە كلیكیان لە بەستەرەكە كردووە، بەخێرایی پەیوەندییان پێوەبكەن.

جاكسۆن وتی، نامەیەكی پێگەیشتووە لە “بانكی نیوزلەندا”وە تیایدا دەڵێت، (تكایە دڵنیابە لەوەی ئامێرێكی دیكە بۆ ئەژمارەكەت زیاد بووە).

ئەوەشی وت، “من تاكە كەسم كە ئەژمارەكە بەكاردەهێنم، بەڵام نەزانانە كلیكم لە بەستەرەكە كرد”.

جاكسۆن نزیكەی 20 موڵك لە كوینزتاون بەڕێوەدەبات و خاوەنی شەشیانە، دەڵێت ئەو پارانەی لە ئەژمارەكەیدا بوون مووچەی كارمەندان و پارەی باج بووە.

ئەوەشی وت، ناچاربووە مووچەی كارمەندان بۆ ماوەی هەفتەیەك دوابخات.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: سەرجەم ریكلامە نایاساییەكان لادەبرێن

بابەتی دواتر

لەناو کۆشکی سپیدا کۆکاین دۆزرایەوە و خرانە دۆخی لەناکاوەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share