ڤیدیۆ.. كەسێك مۆبایلی ڕۆژنامەنووسێك لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەدزێت

دزەكە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەردەكەوێت

پەیامنێری ڕۆژنامەی (یەوم سابع- ڕۆژی حەوتەم)ی میسری ڕووبەڕووی دزینی مۆبایلەكەی بووەوە لەكاتی ڕوماڵكردنی ڕووداوێكی بومەلەرزە لە قاهیرە و پارێزگاكانی دیكە، دیمەنی تەواوی ڕووداوەكە ڕاستەوخۆ بڵاوبووەوە.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، دزەكە “دەموچاوی خۆی بۆ نزیكەی 24 ملیۆن كەس ئاشكراكردووە” دوای ئەوەی مۆبایلی مەحمود ڕاغب-ی پەیامنێری دزیوە لەكاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا لە ناوچەیەكی باكووری قاهیرەی پایتەخت.

لە ڤیدیۆكەدا تەواوی دەموچاوی دزەكە دەردەكەوێت كە بەسەر ماتۆڕسكیلێكەوەیە، بەبێ ئەوەی بزانێت كە هێشتا پەخشە ڕاستەوخۆكە نەوەستاوە و دیمەنی كارەكەی “لەلایەن دەیان هەزار هاوڵاتیی وڵاتەكەیەوە كە چاودێریی ڕوماڵەكەیان دەكرد” دەبینرێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی موسڵدا بڕێكی زۆری پارە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا نۆ كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share