پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ تەمەنی دەگەڕێنێتەوە 18 ساڵ

پیاوێکی تەمەن 45 ساڵی ئەمریکی دەیەوێت تەمەنی بگەڕێنێتەوە 18 ساڵ و هەتا ئێستا توانیویەتی پێنج ساڵی تەمەنی بایلۆجی کەمبکاتەوە.

برایان جۆنسن یەکێکە لە کەسایەتییە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا، کە لە ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 45 ساڵ، ساڵی دوو ملیۆن دۆلار خەرجدەکات بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ تەمەنی 18 ساڵی و بۆ ئەمەش تیمێکی پزیشکی 30 کەسی سەرپەرشتیی دەکەن.

ئەرکی تیمە پزیشکیەکەی جۆنسن، ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی و پێدانی دەرمانە بە مەبەستی گۆڕانکاریی لە خانەکانی جەستەی و گەنجکردنەوەیان.

لە دوایین پشکنینە پزیشکییەکانی ئەو پیاوە ئەمریکییە دەرکەوتووە، دڵی هاوشێوەی دڵی کەسێکی 37 ساڵە، رووخساری هاوشێوەی کەسێکی 28 ساڵانە، بەڵام توانای جەستە و سییەکانی هی کەسێکی 18 ساڵانە .

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

100 خێزانی ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە زێدی خۆیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share