خانەوادەی حاجی مەزهەر پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی شارەوانی دەکەن

ئەمڕۆ حاجی مەزهەر و بەشێک لەو کەسانەی لە رووداوی تەقینەوەکەی زستانی رابردووی گەڕەکی کازیوە زیانیان بەرکەوت سەردانی سەرۆکی شارەوانیان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەکرد.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ شێخ مەزهەر و خانەوادەی قوربانیانی خانووە رووخاوەکەی گەڕەکی کازیوە سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیان کرد”.

خانەوادەی حاجی مەزهەر سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە خەمخۆریی و دڵسۆزانەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی و تیمەکانیان کە شەو و رۆژێک بەبێ پشوو لە هەوڵی لابردنی دار و پەردووی خانووەکە و رزگارکردنی گیانی ئەندامانی خێزانەکەیاندا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردن و تاپۆكردنی خانووەكانیان كۆتاییهاتووە تاوەكو…
Total
0
Share