بەرپرسی “شانە نوستووەکانی داعش” لە کەرکوک دەستگیركرا

بەرپرسی “شانە نوستووەکانی داعش” لە پارێزگای کەرکوک لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووە، “ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوبەرایەتیی ھەواڵگریی کەرکوک، گەورە تیرۆریستێکیان بە ناوی (ئەبو تەڵحە) لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکردووە کە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوو”.

گەورە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەرپرسی شانە نوستووەکانی داعش بووە لەنێوان پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوادا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکە لەمیانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دانی بەوەداناوە کە بەشداری لە ھاندان دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە لە چیای باشیک، ھەروەھا بەشداریشیکردووە لە شەڕەکانی دژبە ھێزە ئەمنییەکان لە بەشی ڕۆژھەڵاتی موسڵ.

بابەتی پێشتر

دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ تیۆ هێرناندێز هەڵوێستی خۆی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

یاریزانانی لیڤانتی بە یاریزانانی بەرشلۆنە سەرسامبوون: یەک وشەیان نەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share