وەزارەتی کارەبا لەسەر تەقینەوەکەی کانی ماسی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆكاری برینداربوونی سێ كارمەندەكەی كانی ماسی دەگەڕێنێتەوە بۆ شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، کە بەمەبەستی چاککردنەوەی تۆڕی کارەبای ئەو ناوچەیە ڕەوانەکرابوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، “دوێنێ 26ی نیسانی 2021 لەئەنجامی شەڕی نێوان سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری كانی ماسی هێڵی 33 كەی ڤی كارەبای (سەرسەنگ – كانی ماسی) زیانی گەورەی بەركەوت، كە بەهۆیەوە كارەبای 70 گوندی ناوچەكە پچڕا”.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕەکانی کارەبای ئەو ناوچەیە کەوتبوون، تیمێکی 22 کەسییان ڕەوانەی ناوچەكە کردووە، دوو کەسیش وەک ڕێنیشاندەر لەگەڵیاندا بوون، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە فەرمانبەرێکی وەزارەتەکە و دوو ڕێنیشاندەرەکەش برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی کارەبا “سەرکۆنەی ئەو کردەوانە” دەکات کە “زیان بە کارمەندانی خزمەتگوزاریی کارەبا و فەرمانبەران دەگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: لێخۆشبوونی 20%ـی سزاکانی هاتوچۆ بەردەوامە

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوەکو ئێستا نووسراوێکی ڕەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ درێژکردنەوەی…
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رێگرییەكانی بەردەم پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەت و سیاسین. لیوا روكن…
Total
0
Share