لەتیف نێروەیی: پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەو پێشنیازەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رەتیكردووەتەوە و دەشڵێت، “پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان بە كردەوە نایەنە پێشەوە”.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “یەكێتی و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ فرەبازنەیی هەڵبژاردنن و بۆ كورسیی پێكهاتەكان هاوشێوەی عێراق بێت و لە هەمانكاتدا كار بە بایۆمەتری عێراق بكرێت و یاسای هەڵبژاردنەكان هەمواربكرێتەوە و نەتەوە یەكگرتووەكانیش پێشتر پێشنیازێكی لەبارەی كورسیی پێكهاتەكانەوە خستبووە بەردەم لایەنەكان”.

راشیگەیاند، چۆن هەر پارێزگایەك نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت پێویستە لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش هەمان میكانیزم بۆ كورسیی پێكهاتەكان پەیڕەوبكرێت، بەڵام نازانین پارتی بۆچی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان داوای فرەبازنەیی بۆ كورسیی پێكهاتەكان دەكرد، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ئەو پێشنیازەی قبووڵ نییە.

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی باسی لەوەش كرد، ئەو پێشنیازەی پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كورسیی پێكهاتەكان كردبووی پارتی رازی بوو ئێستا پاشگەزبووەتەوە.

نێروەیی ئاشكراشیكرد، “پارتی بە قسە و لەبەرچاوی خەڵك لەگەڵ هەڵبژاردندان، بەڵام بەداخەوە بە كردەوە نایەنە پێشەوە و نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئەگەر دەنگی ناڕازیش هەبێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ناچارن ڕازی ببن

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەکە لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەڵێت، “تا ئێستا بڕیار نەدراوە کە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە پلانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلانی بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چالاکییە هاوبەشەکانیان لەناوەندە…
Total
0
Share