وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناڕەزایی لەسەر سەردانەكەی خلوسی ئاكار دەردەبڕێت

ئاڵای عێراق و توركیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هاتنی خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بە فەرمی ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیای لە بەغدا بانگهێشتکرد و یاداشتێکی نارەزایی ڕادەستکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە نزار خەیروڵڵا بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتەكە، نیگەرانی و نارەزایی توندی حکومەتی بەغدادی سەبارەت بە هاتنەناوەوەی خلوسی ئاكار بۆ ناو خاکی هەرێمی كوردستان، بەبێ بوونی هیچ هەماهەنگی و ڕەزامەندییەكی فەرمی لەلایەن لێپرسراوانی تایبەتمەندەوە، بە ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد گەیاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “دیدارەکانی وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ هێزەکانی وڵاتەكەی لەناو خاکی عێراقدا نایاساییە و پەسەندكراو نیە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، بەتوندی ئیدانەی لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش دەكەین، كە باسی كردنەوەی بنكەی سەربازی وڵاتەكەی كردبوو لە هەرێم.

وەزارەتی دەرەوە جەخت لەوەشدەكاتەوە، بەغداد پێشێلكردنە بەردەوامەكانی سوپای توركیا بۆسەر خاكەكەی ڕەتدەکاتەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوە لەكاتێكدایە، ئێوارەی شەممەی ڕابردوو خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی كرد لەناو خاكی هەرێم و بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بەسەركردەوە، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چەند بڕیارێك دەركران

بابەتی دواتر

هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە داوایەک لە عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربھێنرێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و جێگرەوەی داهاتووی ڕایگەیاند،…
Total
8
Share